English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بەرگریی تایوان: چین بە 47 فڕۆکەی جەنگی سنووری ئاسمانی وڵاتەکەمانی بەزاندووە
2022-12-26 [07:47 AM]

ZNA-هەولێر


تایوان دەڵێت، چین 71 فڕۆکەی جەنگی و ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی شەڕکەری لە مانۆڕێکی سەربازیدا بەکارهێناون، کە 47 لەوانە سنووری ئاسمانی تایوانیان بەزاندووە.

 

رۆژی دووشەممە 26-12-2022، وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە چین دەستی بە مانۆڕێکی ئاسمانی بۆ خۆئامادەکردن بۆ هێرشی "لەناکاوی" ئاسمانی کردووە، هۆکارەکەشی ئەو گرژییانەیە کە لەنێوان ئەو وڵاتە و ئەمریکایە. بەگوێرەی تایپی، ئەو مانۆڕەی چین گەورەترینە لەو کاتەوەی دەستیان بە چاودێریی جموجۆڵە سەربازییەکانی چین کردووە.

 

وەزارەتی بەرگریی تایوان لە تویتێکدا باسی لەوەش کردووە، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە دڵنیایان کردوونەتەوە، 60 فڕۆکەی جەنگی لە مانۆڕەکەدا هەبوون، شەشیان جۆری SU-30 بوون کە بە پێشکەوتووترین فڕۆکەی چین دادەنرێت.

 

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، 47 دانە لەو فڕۆکە شەڕکەرانە سنووری بەرگریی ئاسمانی تایوانیان تێپەڕاندووە. ئەوە سێیەم فراوانترین "سنوور بەزاندنی" چینە بۆ سەر تایوان کە بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت، لە مێژوودا.

 

تایوان هەرێمێکی خۆبەڕێوبەرە، کە هێشتا دەوڵەتی سەربەخۆی رانەگەیاندووە و لەژێر هەژموونی چیندایە، بەڵام خاوەنی حکومەت و پەرلەمانی خۆیەتی. لە ماوەی رابردوودا تایوان وا دەرکەوتووە هەوڵ بۆ سەربەخۆبوون بدات و لەلایەن ژمارەیەک وڵاتی باشووری ئاسیا و رۆژئاواشەوە پشتگیریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لێدەکرێت.

 

چین بەردەوام هەڕەشەی ئەوە لە تایوان دەکات، لە ئەگەری چڕکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ راگەیاندنی دەوڵەت، راستەوخۆ هێرش دەکاتە سەری. ئەمریکا کە پەیوەندیی بازرگانی و ستراتیجیی نافەرمیی بەهێزی لەگەڵ تایواندا هەیە، لەو بارەیەوە دەڵێت، دەستوەردان لە پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و تایپیدا ناکات، بەڵام پاڵپشتی لە ئازادی و دیموکراسی بۆ گەلان دەکات ئەگەر بیانەوێت چارەی خۆیان دیاریبکەن.

 

بەگوێرەی ئامارەکانی تایوان کە رۆژانە بڵاویان دەکاتەوە، زۆربەی فڕۆکەکانی چین هێڵی ناوەندیی نێوان چین و تایوانیان تێپەڕاندووە کە دەکەوێتە نێو گەرووی تایوانەوە. گەرووی تایوان سنوورێکی ئاویی نێوان چین و تایوانە و پانییەکەی 180 کیلۆمەترە.

 

وەزارەتی بەرگریی تایوان ئەوەشی خستووەتەڕوو، ژمارەیەک لە فڕۆکەکان چوونەتە نێو زۆنی بەرگریی ئاسمانی تایوانەوە.

 

زۆنی بەرگریی ئاسمانی تایوان جیاوازە لە وڵاتانی وەکو ئەمریکا، کەنەدا، چین، کۆریای باشوور و ژاپۆن. هەریەک لەو وڵاتانە رووبەری ئاسمانیی دیاریکراویان هەیە و هاوتایە لەگەڵ سنوورە وشکانی و ئاوییەکانی وڵاتەکە، بەڵام تایوان سنوورە ئاسمانییەکەی فراوانترە و لە هەندێک جێگەدا تێکەڵکێشی سنووری ئاسمانی چینیش دەبێت.





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad