English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهوی تەم و بارانەوە فڕۆکەخانەی بەغدا گەشتەکانی راگرت
2022-12-26 [07:50 AM]

ZNA-هەولێر


بەهۆى چڕیی تەم و ئەگەرى بارانبارینى بەخوڕ، سێ پارێزگاى عێراق پشوویان راگەیاند، لە چەند پارێزگایەکى دیکەش لە قوتابخانەکان کرانە پشوو، هاوکات فڕۆکەخانەى بەغدا گەشتەکانى بۆ کاتێکى نادیار راگرت. بەگوێرەى پێشبینى دەستەى کەشناسیی عێراق بەهۆى تەمەوە مەوداى بینین کەمتر لە هەزار مەترە.

 

26ى کانوونى یەکەمى 2022، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی بەغدا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەهۆى خراپیی دۆخى کەشوهەوا و کەمبوونەوەى مەوداى بینین بۆ کەمتر لە 400 مەتر، گەشتە ئاسمانییەکانى راگیران.

 

ئەو بڕیارەى فڕۆکەخانەى بەغدا لەدواى ئەوە بوو کە دەستەى کەشناسیی عێراق رایگەیاند، تەمومژێکی چڕ زۆربەى ناوچەکانى عێراق دەگرێتەوە کە مەودای بینین بۆ کەمتر لە هەزار مەتر کەمدەکاتەوە و دواى کاژێر 9:00ی بەیانى، تەمەکە بەرەو رەوانەوە دەڕوات، ئەوە جگە لەوەى بارانى بەخوڕ لە چەند پارێزگایەکى عێراق دەبارێت.

 

نووسینگەى رۆژنامەڤانیی پارێزگاى دیوانیە رۆژى 26ى کانوونى یەکەمى 2022ی لەسەرجەم فەرمانگەکانیدا کردە پشوو، بەهۆى دروستبوونى تەمى چڕ و پێشبینى بارانى بە خوڕ لەو پارێزگایە.

 

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەى پارێزگاى واست لە راگەیێندراوێکدا بڕیاریدا دەوامى خوێندنگە حکومى و ئەهلییەکان بکرێتە پشوو، لەکاتێکدا دوامى فەرمانبەرانى کەرتى پەروەردە لە کاژێر 9:00ی 26ى کانووى یەکەم دەستپێدەکات. 

 

خزەیر هلوب، پارێزگاى سەڵاحەدین لە راگەیێنداوێکدا بڕیاریدا کە  دەوامى خوێندنگەکانى سنوورى ئەو پارێزگایە بکاتە پشوو، بەهۆى خراپى کەشوهەوا و ئەستەمیی هاتووچۆ بەهۆى تەمەوە، بەڵام بڕیارەکە قوتابخانەکانى قەزاى بەلەد ناگرێتەوە کە یادى زرگارکردنى ئەو قەزایە دەکەنەوە لەدەستى چەکدارانى داعش.

 

هاوکات لە 23 قوتابخانەى ناوچەکانى رۆژهەڵاتى بەغدا و چەند خوێندگەیەکى سنوورى پارێزگاى دیالە، بەهۆى هەمان هۆکارەوە پشووى خوێندن راگەیێندرا.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad