English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرژی نێوان سربیا و كۆسۆڤۆ لەزیادبوونە و سوپای سربیا چوونەتە سەر سنوور
2022-12-26 [09:15 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆکی سربیا، سوپاسالاری وڵاتەکەی دەنێرێتە سەر سنووری کۆسۆڤۆ جێ بەجێ كردنی چەند ئەرکێک،  ئەوەش لە کاتێکدایە گرژیی نێوان دوو وڵاتەکە لەزیادبوونە.

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 25-12-2022، جەنەراڵ میلان مۆجسیلۆڤیج، سوپاسالاری سربیا بە میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، "هەمان شەو لەلایەن ئەلێکساندەر ڤوچیچ، سەرۆکی وڵاتەکەوە راسپێردراوە بۆئەوەی بچێتە سەر سنووری کۆسۆڤۆی دراوسێی کە هێشتا سربیا دان بە سەربەخۆیی وڵاتەکەدا نانێت."

سوپاسالاری سربیا دەڵێت، "بارودۆخی ئەوێ ئاڵۆزە، لە داهاتوودا پێویستی بە بوونی سوپای سربیایە بە درێژایی سنوور،" ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ سنووری کۆسۆڤۆ کە لەلایەن بێلگرادەوە بەکاردەهێندرێت.

لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکەی لە بێلگراد، جەنەراڵەکەی سوپای سربیا گوتیشی، دەچێتە شارۆچكەی راسکا، کە تەنها 10 کیلۆمەتر لە سنووری کۆسۆڤۆوە دوورە.

هەر دوای ئەوەی سوپاسالار گەیشتە نزیک سنووری کۆسۆڤۆ، دەنگی تەقە بیسترا، میدیای سربیا رایگەیاند، "شەڕ لەنێوان سەربازانی هەردوو وڵاتەکە روویداوە، دوای ئەوەی هێزەکانی کۆسۆڤۆ هەوڵی هەڵگرتنەوەی چەند بەربەستێکیان لەسەر رێگە داوە."

هەفتەی رابردوو، ئانا برنابیک، سەرۆکوەزیرانی سربیا رایگەیاند، وڵاتەکەی "لە لێواری شەڕدایە" لەگەڵ کۆسۆڤۆ.

 

 





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad