ZNA – هەولێر
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، کردنەوەی پلاتفۆڕمی فرۆشتنی دۆلار و رەتکردنەوەی گواستنه‌وه‌ی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن به‌شێك له بانكه ئه‌هلییه‌كانه‌وه هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئێستادا.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند: بەرزبوونەوەیەکی كه‌م له نرخی ئاڵوگۆڕی دراو له ده‌ره‌وه‌ی نرخه ناوه‌ندییه‌كان، به هۆكاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هاتووەته ئاراوه.
مه‌زهه‌ر گوتیشی، "به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار كاتییه و په‌یوه‌سته به رێكاره كارگێڕی و داراییه‌كانه‌وه، یه‌ده‌گی دراوی عێراقیش به‌رزترین ئاستی له‌مێژوودا تۆماركردوه و ده‌توانێت به‌ئاسانی هاوسه‌نگی له‌نرخی دینار بپارێزێت".
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، هۆكاره ناوخۆییه‌كانیش په‌یوه‌ندییان به دۆلاری نه‌ختینه‌وه هه‌یه، به‌و پێیه‌ی پلاتفۆڕمی دراوی بیانی بانكی ناوه‌ندی ساڵانه نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار دابینده‌كات بۆ نوسینگه و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو و بانكه‌كان بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری، هاوکات، ژماره‌یه‌كی زۆریش له پێداویستییه‌كانی ناوخۆ له‌ئێستادا به دۆلار كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت و له‌و رێگه‌یه‌وه دابینده‌كرێت.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |