ZNA – هەولێر
ئەو هاووڵاتییه فەڕەنسییە 69 ساڵانه‌ی هێرشەكه‌ی 23ی کانوونی دووەمی پاریسی ئەنجامدا كه بوە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس، دوێنێ ده‌ستگیركرابوو، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی گوازرابوویه‌وه بۆ کلینیکی دەروونی، جارێکی دیکە ده‌ستگیركرایه‌وه.
بەپێی هەواڵی کەناڵی BFMTVی فەڕەنسی، ئه‌و تۆمەتبارەی کە دوێنێ به‌مه‌به‌ستی هەڵسەنگاندنی تەندروستی بۆ کلینیکی دەروونی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش گوازرایه‌وه، سه‌رله‌نوێ ده‌ستگیركرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه میدیای فه‌ڕه‌نسا به پشتبه‌ستن به راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هێرشبەرە فەڕەنسییەكه لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا دانی بەوەدا ناوە کە "ڕق و کینەیەکی بەرامبەر بە بیانییەکان هه‌یه كه له نه‌خۆشییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت".
هەروەها ئاماژه به‌وه ده‌كرێت بكوژەكە، له‌و كاته‌دا كه ده‌ستگیركراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چووەتە سانت دێنیس کە یەکێکە لەو گەڕەکەکانهی پاریس کە به‌زۆری کۆچبەران تێیدا دەژین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌می لێبووه و جله‌كانی به‌ری هاوكار نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌خزه‌نی چه‌كه‌كه‌ی پڕبكاته‌وه، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هێرشه بووه كه پلانی بۆ داناوه.

ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |