English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل: ئێران لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە
تەقینەوەی ئەتۆمی/ ئەرشیڤ
2022-12-26 [11:22 AM]

​ZNA- هەولێر


بەرپرسی پێشووی بەشی هەواڵگریی ڕێکخراوی مووساد دەڵێت ئێران لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە هەر بۆیە ئیسرائیل دەبێ خۆی بۆ هێرشکردن بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەم وڵاتە ئامادە بکات

زوهار پاڵتی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێران بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ سەرووی 90٪ تەنیا چەند ڕۆژ یا چەند حەفتەیەکی ماوە و جەختیشی کردووەتەوە کە ئێران هیچکات تا ئەو ڕادەیە لە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی سەربازی نزیک نەبووەتەوە.

پاڵتی کە پێشتر سەرۆکی بەشی سیاسی – سەربازی لە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلیش بووە پێی وایە ئیسرائیل توانایی هێرشکردن بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی هەیە و دەبێ بۆ ئەم هێرشە خۆی ئامادە بکات و لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیاری جددی لەم بارەیەوە بدات.

 





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad