ZNA- هەولێر
داواکاری گشتیی ئێران هەڕەشەی لەو ئافرەتانە کرد کە پابەندی حیجاب نابن و رایدەگەیەنێت ئەم کارە بە پێی یاسا تاوانە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لەم بارەیەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
محەممەد جەعفەریی مونتەزیری لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئیران وتی پرسی حیجاب لە ئێران پرسێکی یاسایییە و یاسای حیجاب دەڵێ هەموو ئافرەتێک لە ناو سنوورەکانی ئێراندا و لە شوێنە گشتییەکان دەبێ حیجابی هەبێ و کەس ناتوانێ بڵێ ئەمە پرسێکی تاکەکەسییە.
مونتەزیری لابردنی حیجاب لە لایەن ئافرەتانی ئیرانی بە پلانی دوژمنان زانی بۆ ئەوەی هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ببەزێنن و گوتیشی ئەوانەی حیجاب لادەدەن زانیاریی پێویستیان سەبارەت بە شەرعی ئیسلام و یاساکانی کۆماری ئیسلامی نییە.
ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە |