English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌فغانستان...ئافره‌تان كاركردنیشیان لێ قه‌ده‌غه‌ كرا، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەكان کۆدەبنەوە
2022-12-26 [12:13 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەیان ڕێکخراوی ناحکومی کە لە ئەفغانستان کاردەکەن لەسەر چۆنێتی بەردەوام بوون لە کارەکانیان لە وڵاتەکەدا کۆدەبنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی تاڵیبان فەرمانی بە سەرجەم ڕێکخراوە ناحکومییەکان کرد کارکردنی کارمەندە ژنەکانیان قەدەغە بکەن.

فەرمانەکەی تاڵیبان دەستبەجێ لەلایەن حکومەت و ڕێکخراوەکانەوە سەرکۆنەکرا و هۆشداریش دەدەن لەسەر کاریگەریی فەرمانەکە لەسەر یارمەتییەکان لە وڵاتێکدا کە ملیۆنان هاوڵاتی پشتییان بەو یارمەتییانە بەستووە.

وەزارەتی ئابووری تاڵیبان ڕۆژی شەممە هۆشداریدا و گوتی هەر ڕێکخراوێک نەتوانێت فەرمانەکە جێبەجێ بکات ئەوا مۆڵەتی کارکردنی لە ئەفغانستان لێدەسەندرێتەوە.

ئەفسەری زانیاری گشتی لە ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاپیوا گۆمۆ بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " بڕیارە دواتر لەمڕۆدا تیمی مرۆیی وڵاتەکە کۆببنەوە و تاوتوێی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکەدا بکەن."

تیمی مرۆیی وڵاتەکە پێکهاتووە لە بەرپرسانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی دەیان ڕێکخراوی ناحکومی ئەفغانی و نێودەوڵەتی کە هەماهەنگی دەکەن لە دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکاندا لە سەرانسەری ئەفغانستان.

هەندێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان گوتیان لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەوە دەکرێت ئایا سەرجەم کارەکانی یارمەتییە مرۆییەکان لە وڵاتەکەدا ڕابگیرێت یاخود نا.

سەبارەت بە فەرمانەکە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕوونکردنەوەی لە تاڵیبان کردووە، سەرکۆنەی بڕیارەکەی وەزارەتی ئابووری تاڵیبانی کرد.

گوتی " دەرکردنی ژنان بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە سەرجەم بوارەکانی گشتی و ژیانی سیاسییدا وڵاتەکە بەرەو دواوە دەبات، هەوڵەکان بۆ هەر ئاشتی و سەقامگیرییەک لە وڵاتەکەدا دەخاتە مەترسییەوە."

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی قەدەغەکردنەکە " ڕووخێنەر " دەبێت بۆ ئەفغانییەکان و " یارمەتییە گرنگەکان بۆ ملیۆنان خەڵک تێکدەدات."





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad