English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا ئامادەیە دەست بە ھەناردەکردنی غازی سروشتیی بۆ ئه‌وروپا بکاتەوە
2022-12-26 [12:18 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا، ئەلێکساندر نۆڤاک رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەمی دابینکردنی غاز لە کیشوەری ئەورووپا، رووسیا ئامادەیە لەڕێگای ھێڵی بۆری یامال-ئەورووپاوە، دەست بە ھەناردەکرنی غازی سروشتیی بکاتەوە.

ئاژانسی ھەواڵیی تاس (TASS)ی رووسی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەلێکساندر نۆڤاک لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێشتا بازاڕی یەکێتیی ئەورووپا لە بەردەم غازی سروشتیی رووسیادا، کرایەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، کۆمپانیای "جازکید" کە ئەرکی وەگەرخستنی ھێڵی بۆرییەکە، رایگەیاندبوو کە ھەناردەکردنی غازی رووسیا لەڕیگای ھێڵی بۆری یامال-ئەورووپاوە راگیراوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا لە مانگی شوباتدا، ھەناردەکردنی غازی سروشتیی لە رووسیاوە بۆ کیشوەری ئەورووپاوە کەمبووەتەوە، ئەوەیش وای کردووە کە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بەرەوڕووی کەمی غازی سروشتیی ببنەوە لەکاتێکدا، پلەکانی گەرما زۆر دابەزیووە، ئەوەیش خواستی لەسەر سەرچاوەکانی وزە زیاد کردووە.

جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا، ئەلێکساندر نۆڤاک گوتوویەتی: "بازاڕی (یەکێتیی ئەورووپا) دانەخراوە، نموونەیش لەسەر ئەوە، توانیومانە لە میانی ئەمساڵدا، ھەناردەکردنی غازی سروشتیی بۆ ئەورووپا زیاد بکەین".

راشیگەیاندووە "ھێشتا کەمیی غاز لە ئەورووپادا ھەیە، بۆیە رووسیا ئامادەیە لە ڕێگای بۆری یامال-ئەورووپا دەست بە ھەناردەکردنی غازی سروشتیی بکاتەوە، ھەروەھا رووسیا لەڕێگای تورکیاوە لە گفتوگۆدایە لەبارەی زیادکردنی ھەناردەکردنی غاز، ئەوەیش دوای دامەزراندنی ناوەندێکی غاز لە تورکیا".

لەئێستادا رووسیا لەڕێگای ھێڵی بۆری تورک ستریم غاز ھەناردە دەکات کە لەئێستادا، بە توانای تەواو کاردەکات لە کاتێکدا لەڕێگای ئۆکرانیاوە، رۆژانە ٤٢ ملیۆن مەتر سێجا غاز دابین دەکرێت کە دەکاتە نزیکەی یەک لەسەر سێی قەبارەی گواستنەوە، وەک لە گرێبەستەکەدا ھاتووە.

 

AA





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad