ZNA- هەولێر
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، 2 ملیۆن 7 هەزار و 31 خێزان ناویان بۆ چاودێریی کۆمەڵایەتی نوسیوە.
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: 44 هەزار کەس لەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان بودجەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەمدواییانە 3 هەزار و 818 خێزانی نوێ بۆ لیستی چاودێریی کۆمەڵایەتی زیادکراون و ئەو ژمارەیەش لە جارانی داهاتوودا لەڕێگەی فۆڕمی خۆراکەوە زیاد دەکرێن.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |