ZNA - ههولێر
وەزیری بەرگریی تورکیا ئاشکرای دەکات، لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە دژی پەکەکە ئاسمانی سووریا بەکاربهێنن.
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بە میدیای تورکی راگەیاندوه، ئەوان لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی یەپەگە لە باکووری سووریا بەردەوام دەبن، وتیشی، ئێستاش لەگەڵ ڕووسییەکان لە گفتوگۆداین لەسەر سەرجەم پرسەکان و کردنەوەی ئاسمانی سووریاشی لەگەڵ بێت".
وەزیری بەرگریی تورکیا ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەوان لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ رووسیا لەبارەی سووریاوە بەردەوام دەبن، باسی لهوهش كرد، ئەنقەرە لەسەر ئەم پرسە لە هەموو روویەکەوە هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا دەدات ".
کوردپرێس
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |