ZNA - هەولێر
ڕێکخراوی خێرخوازی ئەحمەد شا مەسعود کە وەک ڕێکخراوێکی دژە حوکمی تاڵیبان ناسراوە بڵاویکردەوە، قوتابخانە و خوێندنی ئۆنڵاین بۆ کچانی ئەفغانستان تەرخان دەکەن تا لەخوێندن دانەبڕێن.
ڕێکخراوی ئەحمەد شا مەسعود کە لەلایەن ئەحمەد مەسعودی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئەفغانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت، رایگەیاندووە، هەموو ماڵێکی ئەفغانی دەکەنە قوتابخانە و ڕێگەنادەن کچەکانیان لە خوێندن داببڕێن.
ئەم هەنگاوەی رێکخراوی شامەسعود لە کاتێکدایە دەستەڵاتی تالیبان لە ئەفغانستان دوای ئەوەی چوونی کچانی بۆ زانکۆ پەک خست، مافی کارکردنی ئارفرەتانی لە رێکراوە ناحکومییەکانیشدا پەک خست.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |