ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 16 ی خولی نایابی ئینگلتەرا و لە یەکەم یاری دوای مۆندیال، یانەی برێنتفۆرد میوانداری یانەی تۆتنهامی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە یەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی برێنتفۆرد کۆتاییهات، گۆڵەکەش ڤیتالی جانلیت لە خولەکی 15 تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا، جارێکی تر برێنتفۆرد گۆڵی دووەمی لە خولەکی 54 دا و لە ڕێگەی یاریزان ئیڤان تۆنی تۆمارکرد،
بەڵام تۆتنهام بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو تاکۆ توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 65 و 71دا لە لایەن هەریەکە لە هاری کەین و هۆبێرگ تۆماریانکرد و سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدا مایەوە، هەرچی برێنتفۆردە لە پلەی نۆیەم دێت و 20 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |