ZNA : هەولێر کونجی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و لەبەشێکی زۆری بەرهەمە جوانکاری و دەرمانەکاندا بەکاردەهێنرێت. بەپێی ماڵپەڕی”health” خواردنی کونجی ئەم سوودانەی بۆ جەستە هەیە:
-یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات، بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات
. -مەترسی توشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
. -ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات
. -تایبەتمەندی دژەئۆکسان و بەکتریای هەیە جەستە لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت، هەروەها یارمەتیدەرە لە ڕێگریکردنی نەخۆشی شەکرە و کۆنتڕۆڵکردنی. -کونجی تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات
. -سەرچاوەیەکی سەرەکی کالیسیۆمە یارمەتی تەندروستی و بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات. -دەوڵەمەندە بە کانزاکان بەتایبەتی مس یارمەتی دروستبوونی خڕۆکەسوورەکان دەدات و بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |