ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 16ی خولی پرێمەرلیگ، یانەی لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئەستۆن ڤێلا.
لە ئەنجامدا کوڕانی کلۆپ توانیان یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خاوەن یاریگا ببەنەوە.
لە تایمی یەکەمدا لیڤەرپوولی میوان توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، کاتێک هەریەکە لە محەمەد سەڵاح و ڤێرجیل ڤان دایک لە خولەکەکانی پێنج و 37 تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 59 ئۆلی واتکینز گۆڵێکی بۆ ئەستۆن ڤێلا کرد و دواتر لە خولەکی 81 ستیڤان بایتیچ گۆڵێکی تری بۆ لیڤەر تۆمارکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە، یانەی لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیدایە و ئەستۆن ڤێلاش 18 خاڵی هەیە و لە پلەی 12 دێت.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |