ZNA : هەولێر نەعنا یەکێکە لە سەوزەواتە بناوبانگەکان لەجیهاندا، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ بەشێک لە کێشە تەندروستییەکان بەکاردەهێنرێت. بەپێی ماڵپەڕی”webmd”خواردنەوەی چای نەعنا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، دژەئۆکسانەکان و ترشی فۆلیک، ئەم سوودە سەرسوڕهێنەرانەی بۆ جەستە هەیە
: -کێشەکانی کرداری هەرس کەمدەکاتەوە وەک ئازاری گەدە، ئاوسان و ئازاری سک
. -وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ نەخۆشییەکانی ئەنفلۆنزا و پەتای وەرزی بەکاردەهێنرێت، بەپێی توێژینەوەکان ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی ئازاری نیوەی سەر،
دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە هەیە
. -سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک و بیرەوەری هەیە
. -چای نەعنا یارمەتی کەمکردنەوەی گیرانی لووت و ئەو هەستیارییە دەدات کە بەهۆی سەرمابوونەوە ڕوودەدات
. -تایبەتمەندی دژەبەکتریای هەیە ڕێگری لە کۆبوونەوەی بەکتریاکان لەسەر ددان و ناودەم دەکات.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |