هەولێر : ZNA
ئامادەکردنی: دکتۆر کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی- پسپۆڕی زانستی خۆراک
زۆر خواردنی گۆشتی سوور به تایبه‌تی گۆشتی ئاماده‌کراو وه‌ک هه‌مبه‌رگر و ستیک وگۆشتی قوتوو یان بر‌ژاو و سوڕه‌کراو چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی ته‌ندروستی خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن
: -به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه ئه‌ستوره و کۆم ،سورێنچک ، سیی ،په‌نکریاس ، منداڵدان ، مه‌مک ، گه‌ده ، گرێ لیمفاوی یه‌کان ، پڕۆستات ، میزه‌ڵدان
. -زیاتر بوونی ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن و ته‌سک بوونه‌وه و گیرانی بۆری خوێن و به‌رزی ئاستی چه‌وریه خراپه‌کانی ناو خوێن
. - به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره جۆری دووه‌م
. -زیاتر بوونی کێشی له‌ش و قه‌ڵه‌وی ــ به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی بڕێکی زۆری لێ بخورێت و به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گۆشته‌که چه‌وری زۆری له‌گه‌ڵ بێت .
-به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وکردن له له‌ش بۆ نموونه هه‌وکردنی جومگه و برین .
- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی گاوت ( دا الملوک ). -لاوازی سێکسی له پیاو و به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌زۆکی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا
. -زۆر بوونی ڕێژه‌ی به‌ربه‌ستی و دابه‌زینی کاریگه‌ری ده‌رمانی دژه زینده‌گیه‌کان ( ئه‌نتی بایۆتیک) .
- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی ژه‌هراوی بوون به خۆراک له ڕێگه‌ی میکرۆبه‌وه و کرمی شریتی
. -به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌کانی پێست پێش پیری
. -تێکچوونی کاری کۆئه‌ندامی هه‌رس چونکه گۆشتی سوور پێویستی به کاری زۆرتر هه‌یه بۆ هه‌رسکردنی و چونکه گۆشتی سوور بڕێکی زۆر وزه‌ی تیایه و ئه‌و که‌سه له خواردنی سه‌وزه و میوه دوور ده‌که‌وێته‌وه که ده‌بێته هۆی که‌می مادده ڕیشاڵه‌کان له له‌ش دا.
- ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی هه‌وکردنی مێشک و کۆئه‌ندامی ده‌مار ( کرودز فیتاڵ جاکۆب ) که له ماوه‌ی هه‌شت مانگ دا نه‌خۆشه‌که ده‌کوژێت . باشترین شێوازی ته‌ندروسست بۆ خواردنی گۆشتی سوور -پێویسته ڕۆژانه له ۷۰ گرام زیاتر گۆشتی سوور بخورێت و باشتر وایه ٤۰ گرام بێت
. -دوور که‌وتنه‌وه له خواردنی ئه‌و چه‌وری و به‌زه‌ی که له‌گه‌ڵ گۆشتی سووردایه
. -گۆشتی سوور باشتر وایه به کوڵاوی بخورێت نه‌وه‌ک به سوره‌وه‌کراوه‌یی و برژاوی ؛ ئه‌گه‌ر بر‌ژاو بێت پێویسته زۆر نه‌برژێت و نه‌سوتێت
. -پێویسته بڕی پێویست سه‌وزه ومیوه بخورێت و ئاو بخورێته‌وه له‌گه‌ڵ گۆشتی سوور . -ئه‌نجام دانی وه‌رزش ڕۆژانه .
- دوور که‌وتنه‌وه له خواردنی گۆشتی ئاماده‌کراو وه‌ک هه‌مبه‌رگر و ستیک وگۆشتی قوتوو .
-دوور که‌وتنه‌وه له خواردنی شیرینی و خواردنه‌وه گازی و کحولی یه‌کان .
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |