ZNA - هەولێر
لە هەفتەی 17ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵی پێشەنگ لە یاریگای ئیمارات میوانداری یانەی وێستهامی کرد. تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی وێستهام کۆتاییهات، گۆڵەکەش سەعید بن رەحمە لە خولەکی 27 بە لێدانی سزا تۆماریکرد. لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 53و 58 و 69 بۆکایۆ ساکا و مارتینێلی و نیکیتا سێ گۆڵیان بۆ ئارسناڵ کرد و یاریەکەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی یانەکەیان کۆتایی پێهێنا. بەم ئەنجامە، ئارسناڵ خاڵەکانی گەیاندە 40 خاڵ و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر کرد، وێستهامیش بە 14 خاڵ لە پلەی 16 دەبینرێت
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad