English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهوی سەرما و سۆڵەوە زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس لە سەرانسەری ئەمریکا کارەبایان نییە
2022-12-27 [07:45 AM]

ZNA-هەولێر


شارۆچکەی هامبۆرگ لە ویلایەتی نیویۆرکی رۆژهەڵاتی ئەمریکایە و زیاتر لە پێنج رۆژە وەکو زۆربەی بەشەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە. بەفر بەشێکی زۆری ویلایەتەکانی رۆژهەڵات و نێوەڕاستی ئەمریکای سپیپۆشکردووە و ژیان و هاتووچۆی بۆ ملیۆنان ئەمریکی قورس کردووە.

 

کاتی هۆچول، حاکمی ویلایەتی نیویۆرکە و دەڵێت، "بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵک گیانیان لەدەستداوە و بەردەوامیش ژمارەی قوربانییان بەرز دەبێتەوە. هەندێک کەس هەر لەنێو ماڵەکانیان رەق بوونەتەوە، بەهۆی ئەوەی 56 کاژێرە بێ کارەبان."

 

سەرماسۆڵەکە 12 ویلایەتی لە نێوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی بەلایەنی کەم 48 کەس کە 28یان لە ویلایەتی نیویۆرک بوون. بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەوە، زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس لە سەرانسەری ئەمریکا کارەبایان نییە. لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، زیاتر لە 16 هەزار گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵوەشاونەتەوە. زۆرترین بەفریش لە شاری بوفاڵۆی ویلایەتی نیویۆرک بووە کە 109 سانتیمەترە.

 

سەرما و سۆڵەکە ئەوەندە کاریگەرە، هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا ناویان لێناوە "سەرما و سۆڵەی سەدە."

 

مارک پۆلۆنکارس، سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی ئێری لە ویلایەتی نیویۆرک دەڵێت، "دەمەوێت بڵێم ئێستا لە دۆخێکی زۆر خراپداین و رەنگە گیانلەدەستدان زۆر زیاتر بێت لە شەپۆلە مێژووییەکەی ساڵی 1977."

 

بەگوێرەی سەنتەری چاودێریی کەشوهەوای ئەمریکا، نزیکەی 200 ملیۆن کەس لە سەرانسەری ئەمریکا لە دۆخی ئاگادارکردنەوەدان، ئەمەش وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ خراپبوونی کەشوهەوا و بەهێزبوونی شەپۆلی سەرماکە کە ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە ئەو وڵاتەی وەستاندووە.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad