English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باری نائاسایی له‌ نیویۆرك راگه‌یاند
2022-12-27 [08:11 AM]

ZNA-هەولێر


به‌هۆی به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌پۆله‌ی به‌فربارین و سه‌رماسۆڵه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئه‌مه‌ریكا گرتووه‌ته‌وه‌، بایدن باری نائاسیی له‌ ویلایه‌تی نیویۆرك راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌پۆلی به‌فربارین و سه‌رماسۆڵه‌ی كه سه‌ره‌تای 23ـی ئه‌م مانگه‌‌ نزیكه‌ی 12 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكای گرتووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ 50 هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكی، باری نائاسایی له‌ ویلایه‌تی نیویۆرك راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ و ئاژانسی فیدراڵی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی باره‌ نائاسایییه‌كه‌. ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوایكردووه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هه‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كه‌ و پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مه‌ریكییانه‌ی پێویستییان به‌ هاوكاری هه‌یه‌ و تووشی زیانی گیانی و ماددی بوونه‌ته‌وه‌. 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ كاسی هووشۆل، حاكمی نیویۆرك ئه‌نجامداوه‌ بۆ زانینی زیانه‌ ماددی و گیانه‌كانی شه‌پۆله‌كه‌.

له‌سه‌ره‌تای 23ـی ئه‌م مانگه‌وه‌ و تا ئێستا شه‌پۆڵێكی به‌فربارین و سه‌رماسۆڵه‌ 12 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكای گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا لانیكه‌م 50 هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كاره‌با به‌سه‌ر زیاتر له‌ 800 هه‌زار هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكی بڕدراوه‌.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad