ZNA – هەولێر
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی داواكراوێكی بەناوی ئەحمەد رۆمییەی لە کەرکووک راگەیاند کە بە مەترسیدارترین داواکراو ناوی دەبات.
شەوی 26/12/2022، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی لە پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە و لە بۆسەیەکدا ئەو داواکراوەیان دەستگیرکردووە.
ئەحمەد حەسەن جەواد کە ناسراوە بە "ئەحمەد رۆمییە" فەرمانی دەستگیرکردنی بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بۆ دەرچووە، بەپێی زانییاریەكان، ئەحمەد رومییە تۆمەتبارە بە زیاتر لە 40 كردەی ڕفاندن و كوشتن، هەروەها لە ساڵی 2016 وە هەڵاتووە.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |