ZNA – هەولێر
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، ئەمساڵ ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە رێگەی نۆکەندی ئینگیلیزەوە روویان لە بەریتانیا کردووە بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە.
رۆژی دووشەممە، 26-12-2022، وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا، ئاماری ساڵی 2022ی چوونی کۆچبەرانی بۆ وڵاتەکە بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد تەنیا لە رۆژی 25 مانگدا، 90 کۆچبەر لە دوو بەلەمی جیاوازدا و بە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزدا خۆیان گەیاندووەتە نێو خاكی بەریتانیاوە.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا، ئەمساڵ زیاتر لە 45 هەزار کۆچبەر لە فەرەنساوە و بە بەلەم و لە نۆکەندی ئینگلیزەوە چوونەتە بەریتانیاوە و ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی 2021، ژمارەکە نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە، ساڵی رابردوو 28 هەزار و 500 کۆچبەر لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە هاتبوونە بەریتانیاوە.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |