ZNA - ههولێر
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، لە شارۆچکەی ئایڤاجیک سەر بە پارێزگای چاناککاڵە و هەردوو شارۆچکەی کارابوڕون و سەفەریسیهار سەر بە پارێزگای ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا، 243 کۆچبەر دەستگیرکران کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە بۆ سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوون.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەرەبەیانیی رۆژی 26ی کانوونی یەکەمی 2022، راداری گەڕۆکی فەرماندەیی گرووپی رۆژئاوای ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، لە کەناراوەکانی ئایڤاجیک، سێ بەلەمی کۆچبەرانی لە هەردوو شارۆچکەی کارابوڕون و سەفەریهیسار دۆزیوەتەوە.
بەپێی تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان 243 کۆچبەر لەسەر سێ بەلەمەکە بوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە بۆ سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوون.
دوای تەواوکردنی رێککارە یاساییەکان و تەواوکردنی پشکنینی تەندروستی پێویست، کۆچبەران رادەستی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی هەردوو پارێزگای چاناککاڵە و ئیزمیر کران.
رووداو
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |