English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای بڕیاره‌كه‌ی تاڵیبان، ئەڵمانیا لەگەڵ هەڵپەساردنی ئەو پاڵپشتیانه‌یه‌ کە دەدرێت بە ئەفغانستان
2022-12-27 [10:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری هەماهەنگیی ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا، سڤینيا شۆلز، راگەیەندراوێکی سەبارەت بە بڕیاری تاڵیبان لەسەر هەڵپەساردنی دامەزراندنی ژنان لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی ناوخۆیی و بیانی کە لە ئەفغانستان کاردەکەن، بڵاو کردەوە، تێیدا رایگەیاند لەگەڵ هەڵپەساردنی پاڵپشتییەکانە بۆ ئەفغانستان.

سڤینیا شۆلز، ئاماژەی بەوە کرد کە تاڵیبان لەگەڵ بڕیاری قەدەغەکردنی کارکردنی کارمەندی ژنان لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئەفغانستان گورزێکی لەو هاوکارییانە دا کە بۆ گەلی ئەفغانستان دەکرا و گوتی: "دامەزراوەکان، ئەگەر کارمەندی ژنانیان نەبێت ئەوە ناتوانن کارەکانیان پێشکەشی نیوەی دانیشتووان بکەن. ئەمە، بە تەواوەتی دۆخێکی نوێی هێنایە کایەوە. لەبەر ئەم هۆکارە لەگەڵ هەڵپەساردنی ئەو پاڵپشتییانەم کە ئێستا هەیە و لەگەڵ کەسانی دیکە دابینمان کردبوو".

شۆلز، ئاشکراشیکرد وەزارەتی هەماهەنگیی ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا لە کورتترین ماوەدا بەشداربووان لە سندوقی ئاوەدان کردنەوەی ئەفغانستان بۆ کۆبوونەوەیەک لەسەر راوێژ کردن لەگەڵ بانکی جیهانی بانگهێشت دەکات و تاوتوێی بەردەوامیدان یان نەدانی کارەکانی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەفغانستان لەدوای ئەم دۆخەی کە تاڵیبان درووستی کردووە، دەکەن.

تاڵیبان، لە ٢٤ی کانوونی یەکەم دامەزراندنی ژنان لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تاکو ئاگادارییەکی دیکە هەڵپەساردبوو.

گوتەبێژی وەزارەتی ئابووریی حکوومەتی کاتیی تاڵیبان، عەبدولرەحمان حەبیب ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەو بڕیارەی وەزارەتەکە بۆ سەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە وڵاتەکە ناردووە و دەبێت پابەندی ئەو بڕیارەبن.

ئەوەش راگەیەندرابوو کە ئەو رێکخراوەی کۆتایی بە کاری کارمەندە ژنەکان نەهێنێت ئەوە مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێندرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی کاتیی تاڵیبان، لە ٢٠ی کانوونی یەکەمدا لە رێنماییەک کە بۆ سەرجەم زانکۆ حکوومی و تایبەتەکانی ئەفغانستانی ناردبوو ئەوەی راگەیاندبوو کە تاکو ئاگادارییەکی دیکە خوێندنی خوێندکارانی کچ لە زانکۆکان راگیراوە.

لە دوای ئەوەی تاڵیبان کە ساڵی رابردوو لە ١٥ی ئابدا ئیدارەی ئەفغانستانی گرتەدەست، ژمارەیەکی زۆر کارمەندی ژن لە کەرتی گشتی و تایبەت کارەکانیان لەدەستدابوو.

 

AA

 





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad