English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیۆیۆرك.. 27 كه‌س به‌هۆی سه‌رما و زریانه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا
2022-12-27 [11:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن ژمارەی قوربانییانی زریانەکەی ناوچەی بەفالۆ لە ڕۆژئاوای نیویۆرک بەرز بۆتەوە بۆ 27 کەس، لە کاتێکدا کە ناوچەکە بە یەکێک لە خراپترین کارەساتی کەشوهەوا لە مێژوودا تێپەڕی. زۆرینەی ناوچەکانی دیکەی ئەمەریکا ڕووبەڕووی ڕەوشێکی دڕندەی زستان بوونەتەوە.

قوربانییەکان لە دەوروبەری بەفاڵۆ لە ناو ئوتومبێل و ماڵەکانیاندا دۆزراونەتەوە. هەندێکیان لە کاتی ڕاماڵینی بەفرەکەدا گیانیان لە دەستداوە. تاوەکو ئێستا 49 کەس بەهۆی سەرما و زریانی بەفرەکەوە لە سەرانسەری ئەمەریکادا گیانیان لە دەستداوە، ئەرکەکانی فریاکەوتنیش بەردەوامن.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری ناوچەی ئێری، مارک پۆلۆنکارز زریانەکەی بە " خراپترین زریان لە ژیانماندا " ناوبرد، هۆشداریشیدا لەسەر ئەوەی ڕەنگە حاڵەتی گیان لە دەستدانی دیکەش هەبێت. وتی هەندێک کەس زیاتر لە دوو ڕۆژە لە ناو ئوتومبێلەکانیاندا گیرییان خواردووە.

وتی " دۆخێکی زۆر خراپە و ڕووناکییەک لە کۆتایی تونێلەکە دەبینین، بەڵام هێشتا ئەمە کۆتایی نیە."

ڕۆژی هەینی و ڕۆژی شەممە زریانەکە بە ڕۆژئاوای نیویۆرکدا ڕۆیشت، بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەکان گیرییان خوارد و کارەبا لە ناوچەکەدا بڕا و تیمەکانی فریاکەوتنیش بەهۆی خراپی دۆخەکەوە نەیانتوانی بگەنە ئەو هاوڵاتییانەی کە لە ماڵەکانیان و ئوتومبێلەکانیاندا گیرییان خواردبوو.

لەگەڵ ئەوەدا کە زۆرێک لە بازاڕ و دوکانەکان لە ناوچەی بەفاڵۆ داخراون و لێخوڕینی ئوتومبێلیش قەدەغە کراوە، هەندێک کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای خۆراک و دایبییان کرد.

بەپێی ماڵپەڕی فلایتئەوێر ڕۆژی دووشەممە نزیکەی 2,085 گەشتی ناوخۆ و نێودەوڵەتی هەڵوەشێندراونەتەوە. ماڵپەڕەکە وتی فڕۆکەخانەکانی سەرانسەری ئەمەریکا ڕووبەڕووی دواخستن و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان بوونەتەوە، بە دێنڤەر و ئەتڵانتا و لاس ڤێگاس و سیاتڵ و باڵتیمۆر و شیکاگۆشەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad