English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسر کەنعانی: ئەوانەی ئێران تۆمەتبار دەکەن خۆیان پێشێلکاری مافی مرۆڤن
ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئێران
2022-12-27 [12:47 PM]

​ZNA- هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت ئەو وڵاتانەی بە درۆ تۆمەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدەن بۆخۆیان بە درێژایی مێژوو، پێشێلکاری مافی مرۆڤ بوون.

ناسر کەنعانی لە توئیتێکدا نووسیویەتی ژمارەیەک وڵات بە درۆ ئێران تۆمەتبار دەکەن بەڵام بۆخۆیان بە کردەوە و بە درێژایی مێژووی کۆن و هاوچەرخ، بە ناشیرینترین شێوە مافی خەڵکی خۆیان و نەتەوەکانی دیکەیان پێشێل کردووە و ئیستاش لەسەر ئەم کارە بەردەوامن.

کەنعانی جەختی کردەوە ڕەش کردنی کۆماری ئیسلامیی ئیران، شوناسی ڕاستەقینەی ئەم ولاتانە کە بە درۆ بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکەن ناشارێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad