ZNA- هەولێر
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێن وڵاتانی رۆژئاوایی لە چەندین ڕێگاوە پەیام بۆ ئیران دەنێرن و دەڵێن ئامانجیان ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران نییە و داوای دانوستان دەکەن
ئیبراهیم رەئیدی لە لێدوانێکدا لە رێوڕەسمی ناشتنی ڕووفاوتی ژمارەیەک لە کوژراوانی شەڕی ئێران و عێراق ڕایگەیاند لە ئاژاوەکانی ئەم دواییەی ئیراندا وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە هەموو هێزیانەوە هاتن و گەورەترین گوشار و گەمارۆیان خستە سەر ئێران بەڵام لە بەرانبەری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا تووشی شکست بوون.
رەئیسی گوتیشی وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئەم کارانە دەکەن و دواتریش لە رێگای جۆراوجۆرەوە پەیام دەنێرن و دەڵێن ئێمە ئامانجمان ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی نەبووە و دەمانهەوێ دانوستان بکەین.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |