ZNA- هەولێر
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دامەزراندنی هەمیشەیی و گرێبەست و بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی لەسەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق ڕاگرت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، بەهۆی کۆتایهاتنی ساڵی داراییەوە، سەرجەم دامەزراندنەکان بەشێوەی هەمیشەیی و گرێبەست و کرێی ڕۆژانە ڕادەگرن و چاوەڕێی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2023 دەکەن.
وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوەشکردووە، بەهۆی پەسەندنەکردنی بودجەوە لەساڵی داهاتوودا بەپێی یاسایی یەک لەسەر 12ی ئەم ساڵ بەردەوامدەبن لەسەر خەرجکردنی پارەی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەران و پڕۆژە و خەرجییەکانی دیکە.
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |