ZNA – هەولێر
حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر دەڵێت پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراق رێکاری جددی بگیردرێتە بەر.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، ئەوەی روودەدات بەهۆی نزمیی نرخی دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار کاردانەوەی جددی لەسەر ئاستی ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووه‌و پێویستی بە رێوشوێنی خێرا هەیە بۆ ئەوەی به‌ها بۆ دیناری عێراقی بگه‌ڕێنرێته‌وه.
عه‌بادی ئاماژەی بەوەکردووه، دوو ساڵ لەمەوبەر هۆشداریماندا لە دەرئەنجامەکانی دابەزینی بەهای دینار، ئێستاش هۆشداری لە دەرئەنجامەکانی درێژەدان بە سیاسەتی خراپی ئابووری وڵات ده‌ده‌ین، بەتایبەتی لەدوای داهاتی نەوتەوە بۆ ساڵی 2022 بڕی 150 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، کە یەکسانە بە کۆی داهاتی نەوت بۆ ساڵانی 2015 و 2016 و 2017.ی رۆژانی جەنگی داعش. بۆیه ئه‌م زیادبوونه‌ی داهات ده‌بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت و بارگرانیان كه‌م بكرێته‌وه.
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |