ZNA : هەولێر زۆرینەمان لە وەرزی زستاندا خۆمان دەپارێزین بەوەی كە هەوڵدەدەین كەمترین كات لە دەرەوە بەسەر بەرین و زۆرینەی كاتەكان لە ماڵەوە بین، ئەمە كارێكی هەڵەیە، چونكە چونەدەرەوە لە وەرزی سەرمادا سودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە
. 1. نەخۆشكەوتن لە وەرزی سورما بەهۆی ساردییەوە نییە، بەڵكو بەهۆی ئەو ڤایرۆس و بەكتریایانەیە كە بڵاوبوەتەوە، كەشی ساردیش رۆڵی گرنگی هەیە لە كەمكردنەوەی بەكتریا و ڤایرۆسەكان، هەربۆیە مانەوە لەو كەشە خاوێنە تەندروستترە و ئۆكسجینی زیاترە. 2
. سوڕی خوێن چالاك دەبێت و سیستمی بەرگری جەستە زیاد دەكات
. 3. بڵاوبونەوەی بەكتریا و ڤایرۆس لە وەرزی زستان بەهۆی قەرەباڵغی و مانەوەیە لە شوێنی داخراو، ئەگەر بڕۆیتە دەرەوە و لە شوێنێك بمێنیتەوە كە قەرەباڵغی كەمبێت پارێزراو تر دەبیت
. 4. گرنگ نییە كەشوهەوا كە چەند سارد بێت و هەور هەبێت، بە چونە دەرەوەت بڕی پێویست لە ڤیتامین D وەردەگریت
. 5. مانەوە لە كەشی سارد یارمەتیت دەدات بەسەر خەمۆكیدا زاڵ بیت، سیستمی خەو رێكدەبێتەوە، هۆڕمۆنەكانی جەستە هاوسەنگتر دەبن.
ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە |