هەولێر : ZNA بڕی کالسیۆم لە جەستەدا لە هەموو کانزاکانی دیکە زیاترە، کالسیۆم گرنگە بۆ پتەویی ئیسک و ددان، هەروەها بۆ کارکردنی ماسولکەکان و دڵیش پیویستە.
-منداڵانی تەمەن ٤- ١٨ ساڵان ڕۆژانە ١٣٠٠ میللیگرامیان پێویستە -کەسانی تەندروستی پێگەیشتوو ڕۆژانە ١٠٠٠ میللیگرام کالسیومیان پێویستە
-ئافرەتان لە سەرووی پەنجا ساڵییەوە ڕۆژانە ١٢٠٠ میللیگرامیان پێویستە -پیاوان لە سەرووی حەفتا ساڵییەوە ڕۆژانە ١٢٠٠ میللیگرامیان پێویستە
شیر و بەرهەمەكانی (ماست و پەنیر و ئەوانی دیکە) لە سەرچاوە دەوڵەمەندەكانی كالیسیۆمن، سەرچاوەكانی تر بریتین لە پاقلەمەنییە وشكەكان، ماسیی سەلەمۆن و خواردنە دەریاییەکان، سپێناخ و قەرنابیت...
ڕێژەی کالسیۆم لە هەندێک خواردنی ڕۆژانەدا
: -هەر دە گرام (کەوچکێکی چێشت) لە کونجی، ١٠٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە -هەر ٣٠ گرام لە پەنیر، ٣٥٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە -کوپێک (٢٥٠ گرام) لە ماست، ٣٠٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە
-سێ ئۆنس (٨٥ گرام) لە ماسی سەلمۆنی لەقوتونراو، ٢١٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە
-کووپێک (١٨٠ گرام) لە فاسۆلیای کوڵاو، ١٣٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە -کووپێک (٢٢ دەنک) لە بادام، ٨٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە -ئۆنسێک (٢٨ گرام) لە هەنجیری وشک، ٥٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە
-کووپێک (٢٥٠ مل) لە شیری فرێش، ٣٥٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە -کووپێک (٢٠٠ گرام) لە کەلەرمی کوڵاو، ٢٥٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە، سڵق و سپێناخیش ڕێژەیەکی نزیک لەوەیان تێدایە
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |