ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەى 16ی خولى نایابى ئینگلتەرا، یانەى چێڵسى میواندارى یانەى بۆرنمۆسى کرد.
لە ئەنجامدا یانەی شین پووشەکانی لەندەن توانیان یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بۆرنمۆس ببەنەوە.
چێڵسى خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوت و توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان هاڤێرتز و ماسۆن ماونت لە خولەکەکانى 16 و 24ی گێمی یەکەم تۆماربکات.
لە تایمی دووەمدا دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر، سەرەنجام یاریەکە بەو گۆڵە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، چێڵسى بە کۆکردنەوەى 24 خاڵ م لە پلەى هەشتەمى ڕیزبەندى دێت و بۆرنمۆسی 16 خاڵی هەیە و بلە پلەى 14یەمدایە.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |