English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆشداری لە دەستپێکردنەوەی خۆپێشاندان لە عێراق دەدرێت
2022-12-28 [07:07 AM]

ZNA-هەولێر


بەهۆی خراپی دۆخی خەڵک و ناجێگری نرخی دۆلار، هۆشداری لە دەستپێکردنەوەی خۆپێشاندان لە عێراق دەدرێت.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێکدا لەسەر زاری ژمارەیەک چالاکوانی عێراقی بڵاویکردەوە، خراپی دۆخی خەڵک و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکاندا، ئەگەری دەستپێکردنەوەی خۆپێشاندانەکانی عێراقی بەهێزکردووە.

بەرزبوونەوەی بەردەوامی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار و ناجێگری بازاڕی دراو بەردەوامە، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بەمەستی چارەسەکردنی قەیرانەکە لەگەڵ مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووە.

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوە هاوبەشەکەی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند، پێویستە بانکی ناوەندی بەمەبەستی چارەسەکردنی بەرزبوونەوەی بەهای دراوی بیانی رێگری لە ئاڵوگۆڕی نایاسایی بکات. ئەو، داواشیکرد، پڕۆسەی فرۆشتنی دراوی بیانی بە هاووڵاتیان لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە چالاکبرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا،  پێویستە رێگری لە هەر کارێک بکەن کە زیان بە بازاڕی ناوخۆیی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.

هەر سەبارەت بە هەمان پرس، بانکی ناوەندی پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سودانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەیختستەڕوو، بەرزبوونەوەی بەهای دراوی بیانیی بەهۆی گوشاری کاتیی ناوخۆی و دەرەکییە و داواشی لە بازرگانان کرد، راستەوخۆ دراوی بیانی لە بانکەکان بکڕن و پەنا بۆ نێوەندگیر نەبەن تا ناچار نەبن رسوماتی ناپێویست بدەن. بانکی ناوەندی باسی لەوەشکردووە، سەرجەم پێداویستییەکانی بازرگانی دەرەکی لە حەواڵە، بەشێوەیەکی تەواو بە نرخی فەرمی 1470 دینار بۆ هەر دۆلارێک دابینکراوە. بانکی ناوەندی داواش لە بانکەکان دەکات بەبەرپرسیارێتی خۆیان هەستن بۆ ئاسانکاریکردن بۆ کڕیارانیان لە کڕینی دۆلار و گەرەنتیکردنی باشترین مامەڵەی بانکی بە کەمترین زیان.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad