ZNA-هەولێر ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، دوای پشووی پەرلەمان پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراق رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
به‌هادین نوری ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێشتا پرۆژه‌بودجه‌ی ساڵی داهاتوو له‌وه‌زاره‌تی پلاندانانه، پڕۆژەیاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 لە 8ی مانگی داهاتوو دوای كۆتاییهاتنی پشووی وه‌رزی یاسادانان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، بۆ بڕیاردان و پهسهندكردنیش پێویستی به مانگێك ده‌بێت.
ده‌شڵێت: "خواستی گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانه به‌زووترین كات پڕۆژه‌یاسای بودجە ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، به‌جۆرێك كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی تێدایه په‌یوه‌ندییان به شاده‌ماری كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه و به‌و هۆیه‌وه‌یه راوه‌ستاون.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ژمارەیەک پەرلەمانتار رایانگەیاندبوو، کە 100 پەرلەمانتار ئامادەنین دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە بدەن ئەگەر دەستکاری بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نەکرێت، کە ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |