هەولێر : ZNA 1. منداڵی ساوا ڕێژەی ڤیتامین كەی كەمە بۆیە پێویستە ڕاستەوخۆ لەدوای لەدایكبوون دەرزی ڤیتامین k لێبدرێ
. 2. كەمی ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی خوێنبەربوون بەزۆری لەتەمەنی (2 – 7) ڕۆژی ڕوودەدات، بە زۆری كەمی ئەو ڤیتامینە دەبێتە خوێن بەربوون لە
: ناوكی منداڵەكە
. لە لوت یان دەم
. خوێن لە میز یان پیسایی منداڵەكە
. پەڵەی شین لەسەر پێستی منداڵ
. هەندێك جار دەبێتە خوێنبەربوون لەمێشكی منداڵ كە زۆر مەترسیدارە
. بێگومان شەرت نیە لەهەموو منداڵێك ڕووبدات، بەڵام ئەگەر ڕووبدات مەترسیدارە بەتایبەتی خوێنبەربوون لەمێشك بۆیە (خۆپاراستن لەچارەسەركردن باشترە)
. زۆرجار ئەو دەرزیە لەنەخۆشخانە نیەو لەمنداڵ نادرێ، بۆیە پێویستە هەموو دایكێك كەكاتی منداڵبوونێتی ئەو دەرزیە بكڕێ و لەگەڵ خۆی بیبات بۆ ئەوەی لەمنداڵەكەی بدەن و لەو مەترسیانە بەدووربن
. (د. گەوهەر سەمەد – پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان)
ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە |