ZNA – هەولێر
وەزیری تەندروستیی تورکیا لەوەڵامی پەرلەمانتارێكدا رایگەیاند، لە 35 مانگدا كە لەساڵی 2020 وە 13 هەزار و 557 پزیشک دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.
فیکرەت شاهین، پەرلەمانتاری جەهەپە پرسیاری سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی پزیشکان ئاراستەی وەزیری تەندروستی توركیا كردبوو، رۆژی سێشەممە 27-12-2022 فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا وەڵامی ئەو پەرلەمانتارەی دایەوە و رایگەیاند:"لە ماوەی 35 مانگدا 13 هەزار و 557 پزیشک دەستیان لەکارکێشاوەتەوە."
بەگوێرەی ئەو ئامارەی وەزیری تەندروستیی تورکیا، لە هەر مانگێکدا 400 پزیشک لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی جەهەپە گوتی: "لە مانگی حوزەیران پرسیارمان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کرد و لە وەزیرمان پرسی: لە 1-1-2020ەوە چەند پزیشک دەستیان لەکارکێشاوەتەوە؟ هەفتەی رابردوو وەڵاممان بۆ گەڕایەوە و گوتی، لە 1ی کانوونی دووەمی 2020ەوە کە 35 مانگ دەکات، 13 هەزار و 557 پزیشک دەستیان لەکارکێشاوەتەوە."
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |