English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا سزای ئەو وولاتە ئەوروپیانە دەدات كە نرخیان لەسەر نەوتی روسیا دانا
2022-12-28 [09:59 AM]

​ZNA – هەولێر


پوتین لە بەرامبەر جێبەجێکردنی نرخی 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ نەوتی رووسیا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە بڕیاری جێبەجێکردنی سزای دەرکرد.

سەرۆكی روسیا ڤلادیمێر پوتین، بریاری دا فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی بەو کەس و کۆمپانیایانە قەدەغە بكات کە بەشدارییان لە جێبەجێکردنی بەرزترین نرخ لەسەر نەوتی رووسیا کردووە،  ئەوانەی نەوتی رووسیا دەکڕن ئەگەر میکانیزمی نرخێکی جێگرەوە لەوەی لە گرێبەستەکدا هەیە بەکاربهێنن ئەوە گواستنەوەی نەوتیان بۆ ئەنجام نادرێت.

بڕیاری قەدەغەکردنی گواستنەوەی نەوت لەلایەن روسیاوە  لە 1-2-2023، وە دەچێتە بواری جێبەجێ کردن و جەخت لەوە کراوەتەوە کە گواستنەوەی نەوت بۆ ئەو لایەنانەی کە نرخی نەوتیان جێبەجێ کردووە تەنها بە رەزامەندی پوتین ئەنجامدەدەرێت.

بەپێی مەرسوومەکە قەدەغەکردنی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانیش لەو رێککەوتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن کە حکوومەتی رووسیا دیاری دەکات.

وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لە ٢ی کانوونی یەکەم گەیشتنە ئەو رێککەوتنەی کە 60 دۆلار وەکو بەرزترین نرخ بخەنە سەر ئەو نەوتەی رووسیا کە لە رێگای دەریاوە دەگوازرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad