English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوه‌ندیی چه‌ند رێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ دابه‌زاندنی نرخی دۆلار
2022-12-28 [02:25 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌ك رێنمایی نوێ بۆ ژماره‌یه‌ك بانك له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌رده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئیحسان یاسری، جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی به‌ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی رابردوودا بانكی ناوه‌ندیی عێراقی ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی گرتووه‌ته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی دراوی بیانی و له‌ئه‌نجامدا دابه‌زینی به‌های دراوی بیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا بانكی ناوه‌ندیی ژماره‌یه‌ك رێنمایی نوێ به‌و بانكانه‌ ده‌دات كه‌ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ ده‌ستنیشانكراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رۆژانی پشووی فه‌رمیدا (پێنجشه‌ممه‌، هه‌یینی، شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا) كاربكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دۆلار به‌ هاووڵاتییان بفرۆشن، كاریش بكه‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی خوێندن، چاره‌سه‌ری وه‌رگرتن و گه‌شتكردن پێویستییان به‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوی بیانییه‌.  گوتیشی: له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌پێی پێویست دراوی بیانی (دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) ده‌خرێته‌ نێو بازاردا. 

له‌ به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا، جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، پاره‌ی دیناری عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ بانك و گه‌نجینه‌كانی بانكی ناوه‌ندیدا هه‌یه‌.

 





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad