English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر روژانە ماست بخوی چی بەسەر جەستەدا دێت؟
2022-12-28 [03:55 AM]

ZNA:هەولێر


سودەکانی ماست توشی سەرسورمانت دەکات 
 لێرەوە سودەکانی ماست بزانە:

١- خواردنی ماست ڕێگری ده‌كات له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ ناوچه‌ی كه‌مه‌ر ( سك ).
٢-ماست كۆمه‌ڵه‌ به‌كتریای سوود به‌خشی تێدایه‌ كه‌ هاریكارن له‌ كرداری هه‌رس و ڕێگرن له‌ ئاوسان، هه‌روه‌ها گه‌ده‌ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش.
٣-پێكهاته‌كانی ماست چه‌وری ناو ماسولكه‌كان ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات چونكه‌ ماست ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالیسیۆم كه‌ یاریده‌ده‌ره‌ له‌ سوتاندن و به‌كارهێنانی چه‌وری.
٤- ماست مه‌ترسییه‌كانی سه‌ره‌تانی كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات.
٥-پێكهاته‌كانی ماست ڕۆڵ ده‌بینێت له‌ دابه‌زاندنی ئاستی جۆره‌ خراپه‌كانی چه‌وری (LDL) له‌ خوێندا.
٦- به‌رگری دروست ده‌كات دژی ته‌نینه‌وه‌ی مشه‌خۆره‌كان.
٧- هه‌ندێ پڕۆتین له‌ پێكهاته‌ی ماستدا هه‌یه‌ كه‌ په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.
٨- ڕێگر ده‌بێت له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ دیواری لووله‌كانی خوێن ( به‌ تایبه‌ت ئه‌و خوێنبه‌رانه‌ی كه‌ خوێن بۆ دڵ و مێشك ده‌به‌ن ).
٩-گه‌ده‌ به‌هێز ده‌كات و رێگری ده‌كات له‌ سكچوون و پله‌ی گه‌رمی له‌ش جێگیر ده‌كات.
١٠- رۆڵ ده‌بینێت له‌ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جگه‌ر و گورچیله‌ .
١١- مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ باكردن( غازات).
١٢- هاریكار ده‌بێت له‌ دابه‌زاندنی كێش.
١٣- ئێسكه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له‌ پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان، چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆمی تێدایه‌.
١٤-به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆم ماست سوودی زۆره‌ بۆ به‌هێز كردنی به‌رگه‌ ئێسكی ددانه‌كان.





ئەم هەواڵە 1381جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad