ZNA- هەولێر
بە هۆی سەرکوتی خۆپێشاندانەکانی ئێران لە لایەن حکوومەتی ئەم وڵاتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیا باڵویزی ئێران لە ڕۆمای بانگ کرد و نارەزایەتیی خۆی لەمبارەیەوە پێ ڕاگەیاند
وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە محەممەد ڕەزا سەبووری، باڵوێزی ئێران لە ڕۆمای بانگ کردووە بۆ ئەوەی ناڕەزایەتیی خۆی بەرانبەر بە سەرکوتی خۆپێشاندەران ڕابگەیەنێ و جەختیشی کردووەتەوە کە پشتیوانی لە خەباتی ژنانی ئێران دەکات.
ئانتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتالیا پێشتریش سەرکوتی خۆپێشاندانەکانی ئێرانی ئیدانە کردبوو و بە قەبووڵنەکراو و مایەی شەرمەزاری ناوی بردبوو و پشتیوانیی خۆشی بۆ خەباتی ژنانی ئێران دەربڕیبوو.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |