ZNA- هەولێر
تۆڕی گڵۆب وۆرلد نیوزی بەریتانیا، ئاشکرای ده‌كات، کۆشکی سپی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری فشاره‌كانی چوارچێوەی هەماهەنگییه بۆ سه‌ر سوودانی و ئه‌مه‌ریكاش بهگرانكردنی به‌های دۆلار كۆمه‌ڵێك فشاری له‌دژی سوودانی ده‌ستپێكردووه.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی فشاری خستۆتە سەر سودانی، بە ئامانجی هەموارکردنەوەی رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا و سەپاندنی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئه‌مه‌ریكاوه.
بەگوێرەی تۆڕەکە، له‌ئێستادا ئه‌مه‌ریكا فشاری خستۆته‌سه‌ر سوودانی و ئامانجێتی کارەکانی رێککەوتنەکە و پێدانی ئیمتیازاتی زیاتر بە هێزەکانی ئەمریکا کە لە عێراقن، زیاتر بكرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوای هەڵبژاردنەکانی رابردوو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بەشێکی زۆری حكومه‌تی کۆنتڕۆڵکردووه و چیتر نایەوێت پەیوەندییەکانی بههاوسەنگی له‌نێوان ئەمریکا و ئێران بپارێزێت.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |