ZNA : هەولێر بەشێوەیەکی گشتی جەستە ڕۆژانە پێویستی بە خواردن و هەموو ماددەکان هەیە، بەمەرجێک بەڕێژەی گونجاو بێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت
. زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێدا کاریگەری لاوەکی زۆری لەسەر جەستە دەبێت و ئەم کێشە تەندروستییانەی لێدەکەوێتەوە بەپێی ماڵپەڕی”thehealthsite”: -یەکەم کێشەی تەندروستی کە بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێدا ڕوودەدات کۆبوونەوەی ئاوە لەجەستەدا
. -خوێی زۆر زیانی تەندروستی بۆ گەدە و کرداری هەرس دەبێت و هۆکارێکە بۆ ئاوسانی سک
. -زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێدا هۆکارێکی سەرەکیە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان
. -لەوانەیە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و هەستکردن بە تینویەتی زۆر. -مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە و بەردی گورچیلە زیاددەکات.
ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە |