ZNA : هەولێر زۆربەی كات كیسەكانی جگەر هیچ نیشانەیەكیان نیە تا لە ڕێگایەوە بزانیت كە كیست هەیە، بەڵام ئەگەر هاتوو كیسەكە قەبارەی گەورەبوو ئەوا، بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سك، هەڵ دەئاوسێت
. 1. هەندێك كات كیسەكانی جگەر دەبێتە هۆی ئازارێكی زۆر لە ناو سكــدا، هێندە گەورە دەبێت كە هەســتی پێ دەكەیت، بەڵام ئەگەر هاتوو كەسەكە تووشی ئازاری زۆربوو پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات بۆ لابردنی كیسەكە بە نەشتەرگەری
. 2. هەندێك كات بەهۆی ئەم كیسەوە توشی لەرزو تا دەبیت
. 3. هەندێك جار كەسەكە بۆ بابەتێكی تر سونار ئەنجام دەدات، كیسەكە دەر دەكەوێت، هەندێك جاریش بە هۆی گەورەیی قەبارەی كیسەكەوە كە زەخت دەخاتە سەر بۆرییەكانی جگەر، كەسەكە تووشی ئازارێكی تووند دەبێ و ڕەنگە ئەو كات پێویستی بە نەشتەرگەری هەبێت، نەشتەرگەریەكەش بە هەردوو شێوەی نازورو كرانەوە (فەتح) دەكرێت
. (د. هێژا قەلەندەر كەسنەزانی – پسپۆری نەشتەرگەری كۆئەندامی هەرس و جگەر)
ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە |