ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 16ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ستراسبۆرگی کرد.
لە ئەنجامدا پاریس توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە میوانەکەی بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 14 مارکینیۆس گۆڵێکی بۆ پاریس سان جێرمان کرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا جارێکیتر مارکینیۆس لە خولەکی 51 گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام ئەمجارە بە هەڵە لە و لە سوودی ستراسبۆرگ تۆمارکرد،
ناوبژیوانی یاریەکە نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەڕازیل لە خولەکی 62 بەکارتی سوور کردە دەرەوە،
ئەنجامی پاریس خراپ بوو تاکو لە خولەکی 96 ئیمباپێ گۆڵی دڵنیایی و دووەمی بۆ پاریس بە لێدانی سزا تۆمارکرد.
بەم ئەنجامانە، پاریس سان جێرمان بە 44 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی دێت و ستراسبۆرگیش بە 11 خاڵ لە پلەی 19 دەبینرێت.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |