ZNA - هەولێر لە کۆتا یاری هەفتەی 17ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لیدز یونایتد.
لە ئەنجامدا کوڕانی گواردیۆلا توانیان یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خاوەن یاریگا ببەنەوە.
لە تایمی یەکەمدا مانچستەر سیتی بە گۆڵێکی ڕۆدریگۆ لە خولەکی زیادکراودا بە پێشکەوت.
لە تایمی دووەم، مانچستەر توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 51 و 64 لە لایەن ئێرلینگ هالاند تۆمارکرد،
دواتر لیدز توانی لە خولەکی 73 دا لە ڕێگەی یاریزان باسکال ستۆرک گۆڵێک تۆماربکات و یاریەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، مانچستەر سیتی خاڵەکانی گەیاندە 35 خاڵ و گەڕایەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی و لیدز یونایتدیش بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی 15 دایە.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |