ZNA- هەولێر
سه‌لیم روحانا به‌رپرسی پرۆگرامی گه‌شه‌پێدان له بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق به ته‌واوی پشتی به داهاتی نه‌وت به‌ستووه‌و پێویسته هه‌نگاو بۆ فره‌جۆركردنی داهاته‌كانی دیكه‌ی بنێت.
روحانا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌كاتێكدا خواستی جیهان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی گاز به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت و وڵاتان بۆ جێگره‌وه‌ی گاز ده‌ست بۆ وزه‌ی خۆر و هه‌وا ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستیان له‌سه‌ر نه‌وت.
ده‌شڵێت، عێراق به ته‌واوی پشتی به داهاتی نه‌وت به‌ستووه و له ئایینده‌دا داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی كه‌م ده‌كات، بۆیه ده‌بێت عێراق بیر له‌وه بكاته‌وه سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی ههمهجۆر بكات و به پشت به‌ستن به وزه‌ی خۆر و هه‌وا تا ساڵی 2040 ده‌توانێت 31%ی وزه‌ی كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |