ZNA- هەولێر
سەرەڕای هۆشدارییەکانی چین، ئەمریکا پلانی فرۆشتنی سیستەمی دژە تانکی بە تایوان پەسەند کرد
پێنتاگۆن رایگەیاندووە بە بەهای ١٨٠ ملیۆن دۆلار ئەم سیستەمانە کە لەسەر ئۆتۆمبێل جێگیر دەکرێن، بە تایوان دەفرۆشێت.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، جگە لە سیستەمی دژە تانک، ئەم وڵاتە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەبازی و تەقەمەنی و پەکێجی پشتیوانیی لۆجیستیش بە تایوان دەفرۆشێت.
هەواڵی فرۆشتی ئەم چەکانە تەنیا چەند رۆژێک دوای مانۆرێکی سەربازیی گەورەی چین لە دەوروبەری تایوان دێت.
لەم مانگەشدا بە بەردەوامی فرۆکە و کەشتییە جەنگییەکانی چین لە دەوروبەری تایوان بینراون.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |