ZNA- هەولێر
ئەمریکا لەبەر بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە چین پشکنینی کۆرۆنای لەسەر ئەو کەسانەی سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن کردە ناچاری.
ئەم بڕیارەی ئەمریکا بۆ سەپاندنی پشکنینی کۆرۆنا بەسەر گەشتیارە چینییەکاندا، لەپاش هەریەک لە وڵاتانی ئیتالیا و یابان و مالیزیا و تایوان دێت، کە پێشتر ئەو وڵاتەنە پشکنینی کۆرۆنایان لەسەر سەردانیکەرە چینییەکان کردبوو بە ناچاری.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە چین بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوونکرد، ئەوەش پاش بڕیاری حکومەتی پەکین بۆ سوککردنی ڕێکارەکانی کۆرۆنا لەسەرانسەری وڵات.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |