ZNA- هەولێر
ZNA- هەولێر
له هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی داعش، 6 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین كوژران و دوو حه‌شارگه‌ش خاپووركران.
یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند، له هێرشێكی فڕۆكه جهنگیهكاندا، شەش تیرۆریستی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له سنووری پارێزگای دیاله كوژران و دوو حهشارگهیی تیرۆریستانیش له‌ناو بران.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رەسووڵ گوتی: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری و به‌دواداچوونی ورد له‌باره‌ی دوو حه‌شارگه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر فه‌رمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئه‌نجامدرا و دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش هێزێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله ته‌رمی 6 چه‌كداری داعشیان له شوێنی بهئامانجگیراویان دۆزیوه‌ته‌وه و گه‌ڕان و پشكنین تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |