English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ نەمانی ئاوسانی سک لە بەیانیاندا ئەم خۆراکانە بخۆ
2022-12-30 [09:34 AM]

ZNA:هەولێر


زۆرینە لە دوای خواردنی نانی بەیانی هەست بە ئاوسانی سک و غازات دەکەن، ئەمەش بێزاریان دەکات و لە شوێنی کاریان توشی شەرمەزاری دەبنەوە، هەر بۆیە گرنگە بزانیت بەیانیان چی دەخۆیت؟

جوانا داس پسپۆڕی لەشجوانی و خۆراک بە رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی راگەیاندووە، بۆ دروستنەبوونی ئاوسان و غازاتی سک لە بەیانیاندا گرنگە لەو ژەمەدا خۆراکی دەوڵەمەند بە پڕۆتین هەبێت، شەکەتی و خەواڵوی بەیانیانیش ناهێڵێت.

ئەو پسپۆرە وتوویەتی “باشترە نانی بەیانی کەم شەکر بێت و خۆت لە خواردنی ئیشە هەویرییەکان بە دوربگریت، لە هەمان کاتدا رێژەی خوێ بۆ خورادنەکانت کەم بکەیتەوە لە بەرامبەردا بەهارات زیاد بکەیت وەک زەردەچەوە و بیبەری تون بکرێت بە خواردن یان خواردنەوەی بەیانیانت”.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە بەیانیاندا لە خواردنی نانی سپی و ئەو خۆراکانەی خومرەیان تێدایە دوربکەوەرە، بسکویت مەخۆ، ئەگەر هەست بە باش بوون نەکرد ئەو بنێشت بجووە، کرداری هەرس و گرژی ریخۆڵەکان باشتر دەکات.

بە گوێرەی زانایانی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی سک ئەم کارانە بکەن “بە شێوەی رێکوپێک وەرزش بکە، خواردن بە دەمی داخراو بخۆ، ئاو زۆر بخۆرەوە، ئەو خواردنانە بخۆ دەوڵەمەندن بە ماددەی ریشاڵی بەتایبەت ئەگەر قەبز بوویت، لە جێگەی ژەمی زۆر ژەمی کەم بخۆ، گەدەت لە راستەوە بۆ چەپ بە سوکی بشێلە بەو جۆرە ترشەڵۆکی گەدەت نامێنێت.





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad